کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى ورده‌كارى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى توركیا و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ى بڵاوكرده‌وه کە له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا ڕویانداوه، نزیكه‌ى 300 چەکدارى سەربە سوپاى توریکا و میلییشیاکانى سەر بەو سوپایە کوژراون. , له ڕاگهیهندراوهكهدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى تشرینى یەکەمى 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیا و بۆمبارانكردنى زه‌مینییه‌وه، چه‌ندین ژن و منداڵیش شه‌هید و بریندار بوون، سه‌رجه‌م هێرش و پهلامارهكانیش له‌هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه تێكشكێندراون. , ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ڕونیشى كردووه‌ته‌وه، له‌شكركێشییه‌كانى توركیا هه‌ر یه‌ك له حه‌سه‌كه و گرێ سپى و كۆبانیى و دهرباسیهیان له‌ڕێگه‌ى هێرشى زه‌مینه‌وه كردووه‌ته ئامانج و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه داگیر بكه‌ن، له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشیانكردووه به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ى نێوان كۆبانیى و گرێ سپى یه‌وه، هه‌ر یه‌ك لهگوندهكانى كۆڵتب، ئاشمه، تەل فه‌نده‌ر و یابسه و چه‌ند گوندێكى تر ڕوبه‌ڕوى بۆمبارانكردنێكى چڕى زه‌مینى و ئاسمانى بوونه‌ته‌وه. , بەپێی ڕاگهیهنراوهكهى هه‌سه‌ده، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ش ڕوبه‌ڕوى هێرشه زهمینییهكانى سوپاى تورك بوه‌ته‌وه کە لە گوندى ئاشمه لە شه‌وى 9ى تشرینى یەکەمەوە ده‌ستى پێكردووه و ده‌یه‌وێت گه‌مارۆ بخاته سه‌ر شارى گرێ سپى، هێرشه‌كه سوپایه‌كى بێ شومار به پاڵپشتى هێزى ئاسمانى ئه‌نجامده‌درێت و شه‌ڕ و پێكدادان له شارۆچكه‌ى سلوكى ڕۆژهه‌ڵاتى گرێ سپى به‌رده‌وامه. , ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده باسى له‌وه‌ش كردووه، له‌و شه‌ڕ و ڕوبهڕبوونهوانهدا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده توانیویانه له هه‌موو ئه‌و قۆڵانه‌وه سوپاى تورك ڕابگرن و ڕوبهڕویانببنهوه. , له قۆڵى حه‌سه‌كه وسهرێكانیشهوه و تا دێرێك، بۆردوومانكردنى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه به‌رده‌وامه، جگه له به‌كارهێنانى چه‌ندین چه‌كى سوك و قورس به درێژایى هه‌ردوو ڕۆژى 9 و 10ى ئه‌م مانگه . , له‌ڕوى زه‌مینیشه‌وه سوپاى تورك و میلیشیاكانیان ویستویانه ڕێگه‌ى وشكانى قۆڵهكانى تل حه‌لف و سه‌رێكانى و گوندى علوك و ده‌رباسیه بپچڕێنن، به‌ڵام هێزه‌كانى هه‌سه‌ده ڕووبه‌ڕویان بوونه‌ته‌وه و تۆڵه‌یان لێكراوه‌ته‌وه، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى هەسەدەدا هاتوە. , ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده باسى له‌وه‌ش كردووه، له دوو ڕۆژى ڕابردوودا هه‌ردوو شاره‌كانى عامۆدا و قامشلۆ كه پڕبوون له دانیشتوان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه به‌چڕى بۆردوومان كراون و له زه‌مینیشه‌وه له‌لایه‌ن بۆمبهاوێژهكانى سوپاى توركیاوه چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و شهقامهكانى ئه‌و دوو شاره كراونه‌ته ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاوڵاتى كه له‌نێویاندا ژن و مناڵ هه‌ن شه‌هید بوون. , هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه، له قۆڵى دێرێكهوه چه‌ند تانكێكى سوپاى توركیا ویستویانه سنوره‌كه تێپه‌ڕینن و به‌ره‌و نزیك شاره‌كه بڕۆن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ههسهدهوە تێکشكێندراون و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و تانكانهدا بوون كوژراون. , هه‌سه‌ده دوا ئامارى دوو ڕۆژى ڕابردووى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى توركیا و شه‌ڕڤانانى بڵاوکردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 262 جه‌نده‌رمه‌ى تورك و میلیشیاكانیان كوژراون و 22 شهِرڤانیش له‌پێناو به‌رگریكردن له نیشتیمانیان شه‌هید بوون، ژماره‌یه‌كیش له هاوڵاتیان كه ژن و منداڵیشیان تێدایه به‌هۆى بۆردوومانه‌كانه‌وه شه‌هید بوون. , ,