گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ماڵى وەفایی لەلایەن حکومەتەوە نۆژەن دەکرێتەوە و خاوەنەکەشى سورە لەسەر دادگاییکردنى پیرباڵ

2019.10.11 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
ماڵى وەفایی لەلایەن حکومەتەوە نۆژەن دەکرێتەوە و خاوەنەکەشى سورە لەسەر دادگاییکردنى پیرباڵ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- حكومه‌ت ماڵى وه‌فایى نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌، خاوه‌نه‌كه‌شى له‌ سكاڵاكه‌ى ‌دژى فه‌رهاد پیرباڵ به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوانى دادگایه‌. , پاش سوتاندنى، هه‌ردوو وه‌زارەتى شاره‌وانى و ڕۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌ى بیست ملیۆن دیناریان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ماڵى وه‌فایى ته‌رخانكردووه‌ و پرۆسه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش ده‌ستى پێكردووه‌، خاوه‌نى وەفایش ده‌ڵیت، سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ به‌رده‌وامه‌ و لێیخۆشنه‌بوه‌ و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تى له ‌دادگا. , سۆران عەزیز، خاوه‌نى ماڵى وه‌فایى به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هه‌ینى كاركردن له‌لایه‌ن تیمى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ماڵى وه‌فایى پاش سوتاندنى ده‌ستپێكردووه‌، چاوه‌ڕى ده‌كرێت له ‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ ته‌واو بێت". , به‌رێوه‌به‌رى ماڵى وه‌فایى ئاشكراشیكرد، به‌و پێیه‌ى بیناكه‌ى ماڵى وه‌فایى سه‌ربه ‌شاره‌وانییه‌ بۆیه‌ له‌لایه‌ن  وه‌زاره‌ته‌كانى شاره‌وانى و ڕۆشنبیرییه‌وه‌ پاره‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌رخانكراوه‌. , نزیكه‌ى ده‌ ساڵه‌ ماڵى وه‌فایى بۆ گرنگیدان به‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى چالاكى ڕۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى له‌لایه‌ن چه‌ند ڕۆشنبیرێكى شارى هه‌ولێره‌وه،‌ دامه‌زراوه‌. , له‌باره‌ى كه‌یسى ماڵى وه‌فایى له‌گه‌ڵ فه‌رهاد پیرباڵدا له‌ دادگا، سۆران عه‌زیز وتی: "سكاڵاكه‌مان له‌سه‌ر دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ نەکشاندووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌ به‌شێكى زۆرى مافه‌كەمان خۆشبوین، به‌ڵام وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ به‌كرده‌یى نه‌بیندراوه‌، بۆیە له‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بین تا دادگا كه‌یسه‌كه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌". , ڕۆژی یەکشەممە، 14ی تەموزی 2019، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان فەرهاد پیرباڵ، بە تۆمەتی سوتاندنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا، فەرهاد پیرباڵیش پێش سوتانی کتێبخانەکە  بەرپرسانی ئەو کتێبخانەیەی بە چاپکردنەوەی کتێبەکانی بەبێ ئەوەی پرسی پێبکەن تۆمەتبار کردبو. , ,