ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام سبەى لە هەندێک ناوچەى شاخاوى نیشانەکانى زستان دەردەکەون.
,
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینى 11ى تشرینی یەکەمی 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 20 بۆ 38 پلەدا دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە دهۆک تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک.
,
هەروەها بۆ سبەی شەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و نزم دەبنەوە، لە هەندێک ناوچەى شاخاویش لەسنورى پارێزگاى سلێمانى بەشێوازى پچڕ پچڕ نمەباران دەبارێت و هەندێک جار هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، وەک کەشناسى هەرێم باسیلێوەکردووە.
,
پێشبینییەکانى کەشوهەوا: