ناس کورد-
به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئیسرائیل، جگه لهههڵویستى بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كه ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیاى بۆ سه‌ر كوردانى ڕۆژئاوا كرد و ئاماده‌ى هاوكارى مرۆیى ده‌ربڕیوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كوردانى ڕۆژئاوا لهباكورى سوریا هه‌ست به‌نیگه‌رانى و مه‌ترسى قڕكردنى كورد له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن و ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ى توركیا ڕەتدهكهنهوه و پشتیوانیش بۆ كورد و ڕێگریكردن له‌و هێرشانه ده‌رده‌بڕن.
.
تیسفی هاوزر، ئه‌ندامى كنێست (په‌رله‌مانى) ئیسرائیل ڕایگه‌یاند :"ئیسرائیل بهسیفهتى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى ئاینییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناتوانێت چاو دابخات له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه به‌سه‌ر كوردا له‌ناوچه‌كه‌دا دێت".
.
هاورز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد :"كوشتنى كورده‌كان و ڕاپێچكردنیان له‌زێدى خۆیان، ده‌بێته هۆى شه‌پۆلێكى تر‌ى ئاواره‌كان و گۆڕانكارى لهدیمۆگرافیاى دانیشتوان و گرژى و ئاڵۆزى زیاترى ناوچه‌كه بۆیه باشتر وایه بنه‌مایه‌كى نوێتر بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى ناوچه‌كه دابنرێت ئه‌وه‌ى كهپهیوهندییهكان به‌سه‌رجه‌م ئاڵنگارییهكانهوه هه‌یه".
.
لاى خۆشیه‌وه ئیلیت شاكید، وه‌زیرى پێشووى دادى ئیسرائیل لهههژمارهكهى فه‌یسبوكى نوسیویهتى :"نه‌ته‌وه په‌رستیمان بیرمانده‌خاته‌وه هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژ دژى هه‌ر نهتهوەیهك ڕەتبكهینهوه، هه‌ره‌وه‌ها توندوتیژییه‌كانى توركیا دژى كورد لهباكورى سوریا ڕەتده‌كه‌ینه‌وه".
.
وه‌زیرى پێشووى دادى ئیسرائیل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له‌به‌رژوه‌ندى ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادایه له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌دا ده‌وڵه‌تێكى كوردى دروست بكرێت.
.
شاكید ده‌شڵێت :" كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و ئه‌وانه‌ى توركیا و باكورى سوریا فاكته‌رێكى گرنگن بۆ پێشكه‌وتنى زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا".
.
هاوكات جه‌دعون ساعر وه‌زیرى پێشووتر له‌حكومه‌تى ئیسرائیل كه سه‌ر به‌حزبى لیكۆده، ڕایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر ئیسرائیل پێویسته ده‌نگ و هاوارى ڕوونى كورده‌كانى باكورى سوریا ببیستێت و هه‌ر جۆره یارمه‌تیه‌كى پێویستى مرۆییان پێشكه‌ش بكات".
.
یائیر لبید، سیاسى دیار و ئه‌ندامى كنێست و دامه‌زرێنه‌رى حزبى (ئێره ئاینده‌یه)ى ئیسرائیل لهتوێتیكدا داوا له‌وه‌زیرى دادى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌شى كنێست بكات بۆ دانپێدانانان بهكۆمهڵكوژى ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه پێشتر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕێگرى لێ‌كرد.
.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كنێست به‌ڵینیشیدا له‌به‌رژه‌وه‌ندى پڕۆژه‌كه ده‌نگبده‌ن گه‌ر بێت‌و بێته په‌رله‌مانه‌وه.
.
كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عوسمانیه‌كانه‌وه له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا ڕویداوه و ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام دژى ئەو هه‌وڵه ده‌وه‌ستێته‌وه كه په‌رله‌مانى وڵاتانى كوشتارى ئه‌رمه‌نیه‌كان وه‌كو ژینۆساید بناسرێت.
.
به‌گوێره‌ى چه‌ند میدیایه‌كى ئیسرائیلى كه زانیاری‌یان له‌به‌رپرسانى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یانه‌وه وه‌رگرتووه، ئیسرائیل هه‌ست بهنائارامیهكى زۆر ده‌كات به‌هۆى ته‌نگ پێهه‌ڵچنین و هێرشكردنه سه‌ر كورد له‌ناوچه‌كه‌دا لەلایەن تورکیاوە و هۆشدارى ئه‌وه‌شیداوه ڕێگرى بكرێت لهكۆمهڵكوژى دژى کورد.
.