کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئه‌ردۆگان بێ ئاگا له‌واقیع ناو ده‌بات و به‌ڵینى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپاى توركیا به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كى جیاجیاش ده‌دات. . وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا لهڕاگهیهنراوێكیدا كه له‌سه‌ر له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا بڵاوى كردووه‌ته‌وە، ئاماژە بەوە دەکات "حكومه‌تى سوریا وه‌ڵامى كرده‌وه دوژمنكارانهكهى توركیا له‌ڕێگه‌ى لێدان له كرێگرته تیرۆریستیهكانیهوه له‌ناوچه‌كه ده‌داته‌وه و ڕووبه‌ڕووى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كى توركیا به‌زۆر شێوه‌ی جیاواز له‌ناو خاكى سوریادا ده‌بێته‌وه". . لە راگەیەندراوەکەى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا ئاماژە بەوە کراوە، ههڕەشهكانى ئه‌ردۆگان ڕایانناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بن له‌پاراستنى گه‌لى سوریا و ئه‌و كاره‌ش به‌ئه‌ركى خۆیان و سوپاكه‌یان ده‌زانن. . لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، دواى ئه‌وەى به‌به‌رده‌وامى توركیا پاڵپشتى تیرۆریستانى كردووه بهڕاهێنان و چهكپێدان و ڕەوانهكردنیان به‌ره‌و سوریا بهلێدوانهكانى ئه‌ردۆگانیشدا ده‌ركه‌وتووه له‌واقیع دابڕاوه و تینووه به‌خوێنى گه‌لى سوریا له‌ڕێگه‌ى سیستمه ئیخوانیهكهیهوه كه پاڵپشتى تیرۆریستان ده‌كات. .