گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕ لەنێوان هەسەدە و چەکدارانى سەر بە تورکیا دەستیپێکرد

تورکیا کۆبانێ و چەند شارێکى ترى ڕۆژئاواى کوردستانى تۆپباران کرد

2019.10.10 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا کۆبانێ و چەند شارێکى ترى ڕۆژئاواى کوردستانى تۆپباران کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی، تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی چەند ناوچەیەکى سەربە حەسەکە و کۆبانێ، وەک بەشێک لە میدیاکانی ڕۆژئاوا باسیان کردووە. ر بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، سوپای تورکیا دەستى کردووە بە تۆپباران کردنى شاری سەرێ کانێ لە پارێزگای حەسەکە و چەند گوندێکى نزیک کۆبانێ. , ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆپبارانانەى تورکیا بە مەبەستی ئامادەکارییە بۆ هێرشی زەمینی.   بەگوێرەى نوێترین هەواڵى ئەو ئاژانسەش، لە ئێستادا شەڕ لەنێوان شەڕڤانانى هەسەدە و چەکدارانى سەر بە تورکیا لە سنورى نێوان تورکیا و سوریا لە ڕۆژهەڵاتى سەرێ کانێ دروستبوە و شەڕەکەش بەردەوامە، ئەوەش لە کاتێکدایە پاش ئەوەى شەوى ڕابردوو تورکیا بڕیارى دا هێرشى زەمینى ئەنجامدات، هەسەدە بە توندى وەڵامى دایەوە و لە ئەنجامدا چوار تانکى سوپاى تورکیایان تێکشکان و تورکیا پاشەکشەى کرد، وەک لە ڕاگەیەندراوەکانى هەسەدە باسى لێوەکراوە. ر دوێنێ چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019، تورکیا لەژێر ناوى “کانیی ئاشتى” ئۆپراسیۆنى لەنێو خاکى سوریا و بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد.