گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژئاوا ناکەوێت سەردەکەوێت

بڕیارە ئەمڕۆ لەناوخۆ و دەرەوەى کوردستان لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار بکرێت

2019.10.10 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارە ئەمڕۆ لەناوخۆ و دەرەوەى کوردستان لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا  شەرمەزار بکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڕیارە بەرەى پشتیوانى لە ڕۆژئاوا لە سلێمانى ڕێپێوانێکى جەماوەرى بۆ پشتیوانى لە ڕۆژئاواى کوردستان بەڕێوەدەبات، لە چەند شاڕێکى تریش بڕیارە گردبوونەوەکانى پشتیوانى بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەبچن. , لە بڵاوکراوەیەکدا بەرەى پشتیوانى لە ڕۆژئاوا لە شارى سلێمانى ڕایگەیاندووە: "چالاکیەکی نارەزایەتی لەشاری سلیمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، لە شەقامی سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی ئەنجام دەدەین‌ و داوا دەکەین گەلی باشوری کوردستان لە هەموو چین توێژەکان بەشداری خۆپێشندانەکان بکەن‌ و هێڕشی دەوڵەتی تورکی داگیریکەری فاشیست بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار بکەن". , لەلایەکى دیکەوە لە ئاگادارینامەیەکدا چالاکوانانى قەڵادزێ ئاگادارى سەرجەم چین و توێژەکانى شارەکەیان کردووەتەوە کە ئامادەبن کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لەناو پارکى پیرەمێرد گردبوونەوەیەکى پشتیوانى بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەدەبرێت. , ڕەوەندى کوردى لە شارەکانى ئەوروپا و لە پایتەختى بەریتانیا بڕیارە ئەمڕۆ گردبوونەوەى جەماوەرى بەڕێوەبچێت و هێرشەکانى تورکیا "شەرمەزار دەکەن". , دوێنێ چوارشەممە 9ى تشرینى یەکەمى 2019، تورکیا لەژێر ناوى "کانیی ئاشتى" ئۆپراسیۆنى لەنێو خاکى سوریا و بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد. , ,