کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- جگه له وڵاتى میسر، تا ئێستا هیچ وڵاتێكى تر‌ى ئه‌ندامى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان هەڵوێستیان نەبوە، میسریش به پێچه‌وانه‌وه ئیدانه‌ى ده‌كات و بۆ ڕێگریكردنیشى، داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وڵاتانى ئه‌ندامانى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كات. , وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وە كردووه، ئه‌و ههنگاوەى توركیا دهستدرێژیكردنێكى ئاشكرا و قهبوڵنهكراوه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رییه‌كانى وڵاتێكى دراوسێى و قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخێكى تایبه‌تیه كه ئه‌و وڵاته‌ى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت و دژیه‌كه له‌گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. , هەروەها وەزارەتى دەرەوەى میسر جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیارێتى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه كه نوێنه‌رایه‌تییان له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌یه ڕوبه‌ڕوى ئه‌و پێشهاته نوێیه مه‌ترسیداره ببنەوە، كه ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. , له كۆتایى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا، میسر داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وڵاتانى ئه‌ندام له كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كات، ئەوەش بۆ تاووتوێكردنى ڕوداوه‌كان و كاركردن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رییه‌كانى سوریا، هه‌ره‌وه‌ها پاراستنى خاك و خه‌ڵكه‌كه‌شى له‌و هێرشانه. , ,