کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له وڵاتى به‌لجیكا دژى هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد، بڕیاریشه درێژه‌ى هه‌بێت. , به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى چالاكانى خۆپیشاندانه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ڕه‌وندى كوردى له ئه‌وروپا و خه‌ڵكى هەر چوار پارچه‌ى كوردستان به‌شداریان تێدا كردووه، دروشمه سهرهكییهكهشیان ڕاگرتنى هێرشه‌كانه و هاتنه سه‌ر خه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپایه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه. , قادر نادر، یه‌كێك له ڕێكخهرانى خۆپیشاندانه‌كانى سوید به ناس كوردى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له پایته‌ختى سوید و بەلجیکا ده‌ستیان پێكردووه، لاى خۆیانەوە ڕه‌وندى كوردى هه‌ر چوارپارچهكهى کوردستان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ئیدانه ده‌كه‌ن. , چالاكى خۆپیشاندانه‌كانى سوید ئەوەشى ئاشکراکرد: "له مڕۆهوه ئاماده‌سازى بۆ خۆپیشاندانێكى به‌رفراوان دەکرێت، کە لە ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتو له سوید بەڕێوەی دەبەین، بۆ به‌شدارى كردنیشى بانگه‌شه‌ى هه‌موو ئازادیخوازێكى دونیا ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین خه‌ڵكێكى زۆر به‌شدارى بكەن و ده‌یان هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕینێت". , قادر نادر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كییان ئیدانه كردنى هێرشه‌كانى توركیایه و فشار خستنه سه‌رى یه‌كێتى ئه‌وروپایه بۆ ئه‌وه‌ى، به‌جدی بێته سه‌ر هێڵ و هه‌وڵى ڕاگرتنى هێرشه‌كه بكات. , باسى له‌وه‌ش كرد، ئامانجێكى دیکەى خۆپیشاندانه‌كان یه‌كخستنى داوا و گوتارى ڕه‌وندى كوردییه بۆ ئه‌وه‌ى له ئاست ئه‌و هێرشانه‌دا فشارێكى كاریگهرتریان هه‌بێت. , دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ى تشرینى یەکەمى 2019، سوپاى توركیا هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه كاردانه‌وه‌ى توندى نێوده‌وڵه‌تى به‌دوادا هات و هه‌ریه‌ك له نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئێران داواى ڕاگرتنى هێرشه‌كه‌یان له توركیا كرد. , ,