کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پاش ئەوەى سەرۆککۆمارى تورکیا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى لەنێو خاکى سوریا ڕاگەیاند، فڕۆکەکانى تورکیا چەند ناوچەیەکى ڕۆژئاواى کوردستان بۆردوومان دەکەن. , بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، فڕۆکەکانى سوپاى تورکیا بۆردوومانى ناوچەکانى سنورى شارۆچکەى عەین عیسا و شارى گرێسپی و سەرى کانیان کردووە. , میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستانیش باس لەوە دەکەن، بۆردوومانەکان لەلایەن فڕۆکەى جۆرى ئێف-16وە ئەنجامدراون کە سەر بە سوپاى تورکیان. , بەگوێرەى ئەو ڤیدیۆیانەشى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بەشێکە لە خەڵکانى ئەو ناوچانەى دەکەونە نزیک سنورى تورکیا لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لە هەوڵدان ناوچەکە جێبهێڵن. , https://youtu.be/RHdF89Q8kHs