گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى هێوربوونەوەی شەقامەکان، عێراقییەکان دەستیان بەئینتەرنێت ناگات

2019.10.09 - 15:54
سەرەڕاى هێوربوونەوەی شەقامەکان، عێراقییەکان دەستیان بەئینتەرنێت ناگات
ناس کورد-   بۆ ڕۆژى دووەم لەسەریەک هێمنى باڵى بەسەر شەقامەکانى عێراقدا کێشاوە، لەگەڵ بەردەوام بوونى پچڕانى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە زۆربەى ناوچەکانى ئەو وڵاتەدا، دواى ئەو خۆپیشاندانانەى کە کوژرانى زیاتر لە 100 کەسیان لێکەوتەوە. . لە بەغدا کە دووەم پایتەختى عەرەبییە لەڕووى زۆرى ژمارەى دانیشتوانەوە، گەڕانەوەى خەڵک بۆ ژیانى ئاسایی بەڕوونى دەبینرێت. جارێکى تر قەرەباڵغى گەڕاوەتەوە بۆ شەقامەکان لەو شارە کە ژمارەى دانیشتوانەکەى نۆ ملیۆن کەسە. . نوسینگە و شوێنە بازرگانییەکان دەرگاکانیان کردووەتەوە، بەڵام هێشتا هاوڵاتیان دەستیان بە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناگات. . لەدواى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژی سێشەممەى ڕابردوو یەکى تشرینی یەکەم، حکومەتی عێراق، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و واتس ئاپی ڕاگرت، ڕۆژی دواتریش  پاش تووند بوونی ئاڵۆزییەکان بەتەواوەتی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە هەموو عێراق ڕاگرت. . ئەمەش وایکرد، عێراقییەکان بۆ بە دەستهێنانی ئینتەرنێت، پەنابەرن بۆ چەند ڕێگایەک، وەک بەکارهێنانی  تایبەتمەندی "ڤی پی ئین" یاخود پەیوەندیکردن بە مانگی دەستکردەوە کە ئەوەش تێچووەکەی زۆر زۆرە. . بەگوێرەی ڕێکخراوی" نێت بلۆکس"  تایبەت بە بواری چاودێرى ئینتەرنێت، ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی عێراق پەیڕەویکردووە بۆ ڕێگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات، کاریگەریی خراپی هەبووە لە سەر شەفافیەت و ڕوماڵی ڕاگەیاندنەکان. . ئاماژەى بەوەشکردووە، حکومەتی عێراق  لەئێستادا ناو بەناو هێڵەکانی ئینتەرنێتی کاراکردووەتەوە، بەڵام ئەو کاراکردنەوەیە زۆر لاوازە و هێڵەکان نەگەڕاونەتەوە دۆخی پێش خۆپیشاندانەکان. ئەمش وایکردووە عێراقییەکان سات بە سات چاودێری ئەو کاتانە بکەن کە هێڵەکەی تێدا کارا دەبێت، بۆ ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی خۆپیشاندانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە. . تائێستا حکومەتی عێراق، هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر دۆخی ناهەمواری هێڵی ئینتەرنێت بڵاونەکردووەتەوە، کە بەدەر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەموو عێراقی گرتووەتەوە.