کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دادگاى هەولێر فەرمانى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى شایان عەسکەری پەرلەمانتارى گۆڕانى لە پەرلەمانى کوردستان دەرکرد، دواى ئەوەى لەلایەن دادگاوە بەبڕی 13 ملیۆن دینار سزادرا. . شایان عەسکەری، لە خۆپیشاندانەکانی 25ی ئازاری 2018، وەک پزیشکێک بەشداریکرد و لەلایەن دوو کەسەوە کە لە خۆپیشانەکاندا هێرشیانکردبووە سەری سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، بەتۆمەتی ئەوەی ناوی ئەو دوو کەسەی زڕاندووە، مانگى ڕابردووش دادگا دۆسیەکەى یەکلاییکردەوە و بە بەبڕی 13 ملیۆن دینار سزایدا. . بەپێی نوسراوێکى دادگاى هەولێر کە دەست ناس کورد کەوتووە، بڕیاردراوە بە دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى شایان عەسکەرى و فرۆشتنى، ئەگەر لەماوەى سێ ڕۆژدا بڕى شەش ملیۆن دینارى سزاکە لەکۆى 13 ملیۆن ڕادەست نەکات. . لەو بارەیەوە شایان عەسکەرى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، نوسراوەکەى دادگاى بەدەستگەیشتووە، بەڵام بەلایەوە سەیرە، چونکە پێشتر پێی ڕاگەیاندوون کە ئەو بڕە پارەیە لەموچەکەى ببڕن. . وتیشى "بەپێی نوسراوەکە دەبێت لەماوەى سێ ڕۆژدا ئۆتۆمبیلەکەم دەستى بەسەردا بگیرێت، بەڵام من ئامادەنیم ڕادەستى بکەم، چونکە بەپارەى خۆم کڕیومە و ئاڵتونم بۆ فرۆشتووە قەرزیشم بۆ کردووەو هێشتا بەتەواوى قەرزەکەم نەداوەتەوە، با لە موچەکەم ئەو بڕە پارەیە گلبدەنەوە".