گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێشهاتی لەناکاو دەکات

2019.10.09 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی  پێشهاتی لەناکاو  دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و ئامادەكارییەكانی هەرێم بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر پێشهاتێک دەکات. . سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بارودۆخی سیاسی عێراق تاوتوێدەکات. . وتیشی، یەکێک لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی سوریا و پێشهاتە لە ناکاوەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە ڕوبدات، بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان. . ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک، دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەریی کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.