گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکەی دیجلە و دۆخی شەنگال

عەبدولمەهدی گەیشتە موسڵ

2019.03.21 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدی گەیشتە موسڵ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی گەشتیاری لە رووباری دیجلەی لە موسڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونی رووداوەکە گەیشتە شارەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس-ی ڕاگەیاند، سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران لە دوێنیوە بڕیاری لێ دراوە کە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخی شەنگال بووە دوای پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەبەشە).

سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوکاتە لەگەڵ ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی گەشتیاری لە ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ کە قوربانییەکی زۆری لێ کەوتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ڕووداوەکەدا 76 گیانیان لەدەستداوە جگە لە ئەوانەی کە تا ئێستا بێسەروشوینن، هاوکات 44 کەس ڕزگارکراون.

ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقییش ڕزگارکردنی 21 منداڵی ڕایگەیاند کە حەوتیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراوەتەوە و 14ی دیکەشیان دراون بە هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی خێزانەکانیان.