کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند، 80 بارهەڵگرى پڕ لە کەرەستەى سەربازیى و لۆجستى هاوپەیمانان لە خاکى هەرێمەوە گواسترانەونەتەوە ناوچەکانى ژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، سەرەڕاى بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ کشانەوەى هێزەکانى لەو سنورە. . ڕوانگەکە لەسەر ماڵپەڕەکەى بڵاویکردووەتەوە، بە گەیشتنى ئەو کاروانە، ژمارەى ئەو کاروانە سەربازییانەى لەدواى کۆتایی هاتنى داعش لە ئازارى ڕابردووەوە گەیەنراونەتە ناوچەکانى ژێر کۆنتڕۆڵى هەسەدە بۆ 3130 کاروان بەرزبووەتەوە. . گەیشتنى ئەو کاروانە لەکاتێکدایە، ئەمریکا بەشێک لە هێزەکانى لەناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کشاندووەتەوە، لەگەڵ بەردەوامى هەڕەشەکانى تورکیا بۆ ئەنجامدانى لەشکرکێشى بۆ سەر ئەو ناوچانە. https://www.facebook.com/syriahro/videos/435528837314001/