گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنە کوردییەکان دژی سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن

پرسی سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق دواخرا

2019.10.08 - 16:13
پرسی سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق دواخرا
ناس کورد- شەهرام عەزیز دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و جگە لەوەی چەندین بڕیار تایبەت بە خۆپیشاندانەکان درا، بڕیاریشدرا پڕۆژەیەک ئامادەبکرێت بۆ سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڵام تائێستا دیارنییە کە دەتوانن ئەو کارە بکەن یاخود نا. , حەسەن ئاڵی، سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا لیژنەی یاسایی و لیژنەی هەرێمەکان تاووتوێی پرسی سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت و پڕۆژەیەک بۆ ئەو مەبەستە ئامادە بکەین". , ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی پێنجشەممە دووبارە ئەو پرسە دەخرێتەوە بەر باس، چونکە هەندێک لایەن پێیانوایە ئەو ئەنجومەنانە وادەی یاساییان کۆتایی هاتوە و هیچ کارێکیان نییە. , سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕو، وەک زۆرێک لایەنە کوردییەکان پێیانباشە ئەو ئەنجومەنانە بەردەوام بن، چونکە ئەگەر سڕ بکرێن ئەوا بۆشایی یاسایی دروست دەبێت. , هاوکات سەرکەوت شەمسەدین بۆ ناس کورد وتی، جگە لەوە، 21 بڕیار لەبارەی خۆپیشاندانەکان و چاکسازییەکانەوە دەنگی لەسەر درا و لەمەودوا حکومەت کاریان لەسەر دەکات. , ,