ناس کورد-
مەسعود بارزانی پەیامێکى لەبارەى کشانەوەى ئەمریکا و دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نیگەرانین و لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیداین."
.
ئەمڕۆ، سێشەممە، 8ی تشرینی یەکەمی 2019، مهسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتەرەکەى خۆی پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "له پێشهاتهکانی ئهم دواییهی ڕهوشی ڕۆژئاوای کوردستان نیگهرانین، لەگەڵ چەند لایەنێک لە پەیوەندیداین و ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەدەین تاوەکو دڵنیا بینەوە خەڵکی ڕۆژئاوا ڕوبەڕووی کارەسات نەبنەوە."
.
ئەو پهیامهی بارزانی دوای ئهوه دێت کە دوێنێ، دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، ئهمریکا بڕیاریدا له سوریا بکشێتهوه و کۆتایی به مانهوهی سهربازیی له سوریا بهێنێت و لە ئێستاشدا سوپای تورکیا هێزێکی زۆر بردووەتە سەر سنوری ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەى.