کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی سەرۆکی ئه‌مریکا له ئابوری تورکیا، لیره‌ی تورکی گه‌وره‌ترین دابه‌زینی له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا تۆمارکرد. , ئەمشەو دوشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ئەگەر تورکیا لە خاکی سوریا ئەو سنورانە ببەزێنێت کە بۆمان دیاری کردوون، ئەوا ئابوری وڵاتەکەى تێکدەشکێنین". , دوای ئەو هەڕەشەیەی ترەمپیش به‌های لیره‌ی تورکی به‌ڕێژه‌ی 1.94% دابه‌زی، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه دراوی ئه‌و وڵاته‌یه که لەماوه‌ی مانگی ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه بیبنێت. , ئەمڕۆ 100 لیرەی تورکی بەرامبەر بو بە 21 هەزار 500 دینار، بەڵام لە ئێستادا نرخی 100 لیرەی تورکی دابەزیوە بۆ 20 هەزار و 450 دینار. , هاوکات دامەزراوەی تایبەتی بازرگانی تورکیا ڕایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکەن سبەی سێشەممە نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی زیاتر دابەزێت. , ,