گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لەڕێگەی دەستوری هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ گۆڕانکاری لە پرۆسەی سیاسی عێراق قبوڵکراو نییە

بارزانی و عەلاوی: پشتگیری لە حکومەتی عێراق و عادل عەبدولمەهدی دەکەین

2019.10.07 - 18:46
بارزانی و عەلاوی: پشتگیری لە حکومەتی عێراق و عادل عەبدولمەهدی دەکەین
ناس کورد- لەبارەی خۆپیشاندانەکان و دۆخی سیاسیی عێراق، مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی کۆبوونەوە و پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و جەختیشیانکردەوە، جگە لە ڕێگەی دەستوری و بنەما دیموكراتییەكان، هیچ ڕێگەیەكی دیکە بۆ گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسی "قبوڵکراو نییە". , ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2019، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كۆبوونەوە و تاووتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتە هەنووكەییەكانیان کرد. , بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەش، مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی ئاماژەیان بەوەکردووە، جگە لە ڕێگەی دەستوری و بەگوێرەی پڕۆسە و میكانیزمە دیموكراتییەكان، نابێ هیچ ڕێگەیەكی دیکە بۆ گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسی هەبێت و هەر جۆرە گۆڕانێك لە دەرەوەی ئەو چوارچێوانە قبولكراو نییە. , هاوکات هەردوولا جەختیانلەوەشکردووەتەوە، پاڵپشتیی تەواوی حكومەتی ئێستای عێراق و عادل عەبدولمەهدی دەبن و داواشیان کردووە "حکومەت هەوڵی تەواو بدات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و كۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە و سزادانی گەندەڵكاران و هەروەها ئەوانەی بوونەتە هۆی خوێنڕشتنی خەڵكی بێتاوانە سزا بدرێن". , هەروەها داواشیان کردووە، پارێزگاری لە سەلامەتی و كەرامەتی گەلی عێراق و هاوڵاتییان بكرێت لە هەموو پێكهاتە و چینوتوێژەكان و لە هەموو کاتە پێویستەكاندا هەماهەنگیی تەواو لەنێوان لایەنەکاندا هەبێت. , کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و ئەیاد عەلاوی و پشتیوانیکردنیان لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەدوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان، بەشێک لە سەرکردە و لایەنە سیاسیەکانی عێراق، بەتایبەت موقتەدا سەدر، داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد. , ,