کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- کارەکانى لیژنەى هەماهەنگی پەرلەمانى کوردستان و حکومەتى هەرێم بۆ ئامادەکردنى رەشنوسى کۆتایی پڕۆژەى چاکسازیى لە خانەنشینى موچە و دەرماڵە نەگەیشتوون بە ئەنجام، یەکێتى باس لەبوونى "گرفت" دەکات لەو بارەیەوە، پارتیش هەڕەشەى بەکارهێنانى "زۆرینەى پەرلەمانى" دەکات بۆ تێپەڕاندنى. . ئەمڕۆ دووشەممە حەوتى تشرینى یەکەمى 2019، لیژنەی هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و حکومەت، بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە موچە و دەرماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەکان کۆبووەوە و بڕیاریدا بەردەوامى بدات بە کۆبوونەوەکانى لەو بارەیەوە، تا ڕەشنوسەکە ئامادە بکات ڕەوانەى پەرلەمانى بکات بەمەبەستى پەسەندکردنى. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە "خواست و ئیرادەمان بۆ ئەنجامدانی چاکسازبی زۆر بەهێزە و بە هاوکاری پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی دەدەین". . له‌كۆتایى ساڵى 2017 پڕۆژه یاسایى چاكسازیى لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام دواى دروستبوونى ناڕەزایی و خۆپیشاندان لەبارەى ئیمتیازاتى پلە تایبەتەکان، پڕۆژەکە گەڕێنرایەوە پەرلەمان. . لەئێستادا کە لیژنە هاوبەشەکەى حکومەت و پەرلەمان سەرقاڵى کارکردنە لەسەر پڕۆژەکە، "گرفت" لەسەر پڕۆژەکە سەریهەڵداوە، بەتایبەت کە پێدەچێت هەزاران کەس بەهۆى پڕۆژەکەوە "زیانمەندبن". . ئارێز عه‌بدوڵا ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى لە هەژمارى خۆى لەفەیسبوک نوسیویهتى "هه‌ندێك كار پێشتر كراون ڕه‌نگه به‌پێى یاساكانى ئێستا یاسایى نه‌بن، کە دەڵێن دەبێت ئەوەش بگرێتەوە، ڕێگە نادەین نانى کادیرانى یەکێتى ببڕدرێت". . عوسمان كه‌ریم په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان لەلێدوانێکیدا بۆ ناس کورد جەختدەکاتەوە، یه‌كێتى پڕۆژه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه ڕه‌تناكاته‌وه و پشتیوانى ده‌كات، بەڵام لەوانەیە گرفتێك له خانه‌نشینى كادیر و ئه‌وانه‌ى سه‌ر بهرێكخراوهكان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش گرفتێكى ئه‌وتۆ نییه و به‌یاسا و ڕێنماییه‌كان هه‌مووى ڕێكخراوه. . له‌باره‌ى بوونى ژماره‌یه‌ك خانه‌نشینى سه‌ر به‌یه‌كێتى كه باس لەوەدەکرێت ڕەنگە بەهۆى پڕۆژەکەوە "زیانمەند" بن، عوسمان كه‌ریم وتى "یه‌كێتى زیانبه‌خش نابێت، له‌زۆنى سه‌وزدا 38 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه نزیكه‌ى 26 هه‌زارى سه‌ر به‌یه‌كێتییه، ئه‌وانى تر‌ى سه‌ر به‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ و حزبه‌كانى تره، له‌سنورى زۆنى پارتیشیدا زیاتر 73 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش زیانمهندنهبن یه‌كێتى بۆ زیانمه‌نده..؟" . لەگەڵ دروستبوونى ئەو گرفتەدا، پارتى کە خۆى پشتیوانى پڕۆژەکە دەکات، باس لە ئەگەرى بەکارهێنانى "زۆرینەى پەرلەمانى" دەکات بۆ تێپەڕاندنى پڕۆژەکە. . خه‌دیجه عومه‌ر په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به ناس كوردى ڕاگه‌یاند "وه‌كو فراكسیۆنى پارتى هیچ گرفتێكمان له‌گه‌ڵ پڕۆژه یاساكه‌دا نییه و دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گه‌ڕێنرایه‌وه ناو په‌رله‌مان بەبێ گرفت ده‌نگى پێده‌ده‌ین". . به‌وته‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى، گرفتى گه‌وره‌ى ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌م پڕۆژه یاساكه‌دا نییه، له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى باڵاى په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه هه‌ر گرفتێك هه‌بێت چاره‌سه‌ر دەکرێت. . له‌سه‌ر چۆنیه‌تى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌كه‌ش، رێبوار بابكه‌یى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووە "هه‌ر فراكسێۆنێك ویستى ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه یاساكه‌وه ئه‌وكات پارتى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى بۆ تێپه‌ڕاندنى به‌كارده‌هێنیت". . بزوتنەوەى گۆڕان کە یەکێک لە مەرجەکانى بەشداریکردنى لە حکومەت، جێبەجێکردنى پڕۆژەکەیە جەختدەکاتەوە کە دەبێت ئەو پڕۆژەیە جێبەجێبکرێت ئەو گرفتەى ئێستاش کە دروستبووە ڕێگر نابێت لەو بارەیەوە. . دابان محەمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەو گرفتەى دروستبووە لەسەر ئاستى ژمارەیەک بەرپرسى خوارەوەى یەکێتى لەسەر بەشێکى بچوکى تایبەت بە کەسانێکە کە لەسەر ڕێکخراوەکان خانەنشین کراون، ئەگینا بەرپرسانى باڵاى یەکێتى پشتیوانى لە پڕۆژەکە دەکەن، بەڵام داواى زەمینەسازیى دەکەن". . وتیشى "چاوەڕوان دەکەین بەمنزیکانە پڕۆژەکە بێتە پەرلەمان، ئێمەش داوامانکردووە چاکسازیى لە داهاتى ناوخۆ بکرێت و چەند سندوقێک بۆ داهاتى بەڕێوەبەرایەتییەکان دروستبکرێت".