گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە

2019.10.07 - 16:01
وێنە.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنورى سلێمانى دۆزرایەوە کە سێ روفاتى تێدایە
ناس کورد- شەهرام عەزیز   پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ناحیەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باخی هاوڵاتییەکدا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، کە سێ ڕووفاتی تێدایە و جلی کوردیان لەبەردایە. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "هاوڵاتییەک ئاگاداریکردینەوە کە کۆمەڵێک ئێسک و پروسکی لە ناو باخەکەیدا بینیوە، بۆیە تیمی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی سلێمانی و ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەدا چوونە شوێنەکە و دەرکەوت کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەو شوێنەدا هەیە". . وتیشی، دوای هەڵدانەوەی گۆڕەکە، دەرکەوتووە کە سێ ڕووفاتی تێدا بووە دەرهێندراوە و کۆمەڵێک جلوبەرگ و ناسنامەیەکیشی تێدابووە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سیتەک، هەرسێ روفاتەکە پیاون و کوردن، چونکە جل و بەرگەکانیان کوردین، هەروەها ناسنامەیەکیش بە ناوی (محەمەد جەزا) لە گۆڕەکەدا دۆزراوەتەوە و مێژووى گۆڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان. . وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووفاتەکان بردراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای ئەوەی پشکنینی دى ئێن ئەى بۆ ڕووفاتەکان دەکرێت، زانیاری زیاتر لەسەر دۆسییەکە بڵاودەکەنەوە. .