کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا ئەمڕۆ بەسەردانێکى فەرمى گەیشتە بەغدا. . بەپێی میدیاکانى ڕوسیا، بڕیارە لاڤرۆڤ لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق کۆبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنى پرسەکانى پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەتایبەتى بارودۆخى عێراق و سوریا و کەنداو. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانج لەسەردانەکەى سێرگى لاڤرۆڤ بۆ بەغدا، دروستکردنى هەماهەنگییە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، لەگەڵ هاریکاریکردن لە بوارى وزەدا.