گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەوی ڕابردوو 15 کەس لە شاری سەدر کوژران و سوپای عێراقیش لە شارەکە کشایەوە

2019.10.07 - 10:26
شەوی ڕابردوو 15 کەس لە شاری سەدر کوژران و سوپای عێراقیش لە شارەکە کشایەوە
ناس کورد- بەهۆی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانى شەوی ڕابردووی شاری سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، 15 کەس کوژران و دەیانى تریش برینداربوون، تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراقیش دانینا بە بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی هێز بۆ سەرکەوتکردنی خۆپیشاندەران. . ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى سوپای عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی فەرمانیکردووە بە کشانەوەى تەواوی هێزەکانى سوپا لە شاری سەدر و جێگرتنەوەیان لەلایەن هێزەکانى پۆلیسی ئیتیحادی بەهۆی ئەو ڕووداوانەى کە لە شارەکە ڕویدا." . لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە ڕووداوەکاندا هێزی زیادە لە پێویست و دوور لە یاسایی پێکدادان بەکارهاتووە و ڕێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ لێپرسینەوە لەو ئەفسەر و فەرماندانە کە بەرپرسیارن لەو کارە هەڵەیە." .
هەردوای ئەو پێکدادانە لەنێوان خۆپیشاندەرانی شاری سەدر و سوپای عێراق، بێدەنگی باڵی بەسەر بەغدای پایتەختدا کێشاوە.