ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رەتیکردەوە، ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و پارێزگای کەرکوک داخرابێت و دەڵێت، هاتوچۆ ئاساییە.
,
سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکوک کراوەیە، بە هیچ شێوەیەک دانەخراوە".
,
ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەشى وت: "هیچ هۆکارێک لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە دابخرێت، لە ئێستاشدا هاوڵاتییان زۆر بە ئاسایی هەر وەک پێشو ئەو ڕیگایە بەکاردەهێنن".
,
وتەکانى سەعد حەربیە لەکاتێکدا، ئەمڕۆ لە هەندێ میدیا و پەڕەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کرا کە ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر داخراوە، بەهۆکارى تێکچوونى بارودۆخى شارەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق.
,
,