گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەندەڵى وشەیەکى دانەبڕاوى دروشمەکانى خۆپیشاندان لە عێراق

2019.10.06 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
 گەندەڵى  وشەیەکى دانەبڕاوى دروشمەکانى خۆپیشاندان لە عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە، دروشمى سەرەکى خۆپیشاندانەکانیش " گەندەڵییە"، عێراقییەکان پێیانوایە ئەو زاراوایە بوەتە دیوەزمە وهۆکاری لەبنهێنانی سەروەت و سامانی وڵاتەکەیانە، کە بە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانى جیهان هەژماردەکرێت. , خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەى شارەکانی عێراق دژ بە گەندەڵی، یەکەم خۆپیشاندان نییە عێراقییەکان بەرپایان کردبێت لەژێر هەمان ناونیشانی ئێستا، بەڵکو لە هاوینی ساڵی 2018دا، خۆپیشاندانێکی جەماوەری شاری بەسرەى گرتەوە لە باشوری ئەو وڵاتە، کە هاوشێوەی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە دروشمەکەی "بنبڕکردنی گەندەڵی" بوو. , ئەوەی تێبینی کراوە، خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق زۆر جیاوزترە بەو پێیەی کە خۆپیشاندەکانی ئەمجارە زۆر خوێناویتربو، بەگوێرەی داتاکان و ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی عێراقی زیاتر لە 100 کەس کوژراون  و هەزارانی دیکەش برینداربوون، هاوکات  لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە دەیان باڵەخانەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق سوتێندران، کە هاوڵاتییانی عێراق ئەو لایەنە سیاسییانە بە هۆکاری سەرەکی ئەو وێرانەیە  دادەنێن کە ئێستا عێراق و هاوڵاتییەکانى تێدایە. , ئەمەش لەکاتێکدایە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، زۆری قوربانییەکان دەگەڕێننەوە بۆ بوونی ژمارەیەک "قەناس بەدەستی نەناسراو" کە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکەن. , بۆ هێوەرکردنەوەی دۆخەکەش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 4ى تشرینی یەکەمی 2019، لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد، کە سەرجەمیان پەیوەندیان بە دۆخی دارایی و ئابوری خەڵکی عێراقەوە هەیە، لە (دابینکردنی مووچە بۆ هاوڵاتییانی کەمدەرامەت و خوێندکارانی زانکۆکان و ئامادەییەکان، دابەشکردنی زەوى بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون)، بەگوێرەی ڕاى چاودێرانیشى بڕیارەکانی ئەمجارەی حکومەتی عێڕاق سەرجەمیان ئاڕاستەکراوە بۆ باشترکردنی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵکی عێراق. , هەرچەندە عێراق بە یەکێک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهان دادەنرێت، بەڵام هاوڵاتییانی بە دەست هەژارییەوە دەناڵێن، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق لە ئێستادا لە پلەی 12هەمیندایە لە گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهان.   , بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2003وە عێراق زیاتر 450 ملیار دۆلاری لە ئەنجامی گەندەڵیدا لەدەستداوە، هاوکات دەزگای ئاماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کە 23%ى گەنجانى عێراق بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن، هەر لەوباریەوە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ناوەڕاستی 2019 بڵاویکردەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، زیاتر لە 40%ى گەنجانی عێراق لەئێستادا بێکارن. , هاوکات بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، زۆربەی داهاتی عێراق لە کەرتی نەوتدایە کە ڕێژەکەی دەکاتە 89%ی بودجەی گشتیی عێراق، بەڵام ئەو کەرتە نەبووەتە هۆى بوژاندنەوەی بازاڕی کار لە عێراق و تا ئێستا 1%ى عێراقییەکان سودیان لە وەرگرتنی هەلی کار لەو بوارە وەرگرتوە. , ئەمەش وایکردووە، ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەگشی 22% تێپەر بکات و لە هەندێک لە پارێزگاکانی باشوری عێراقیش ئەو ڕێژەیە 31%ى تێپەڕکردووە، بەهۆی سیاسیەتی ئابوری بێ پلان لەئێستادا بەگوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕێژەی کورتهێنانى بودجەی عێراق، گەیشتوەتە 23 ملیار دۆلار پێشبینیش دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2020دا بگاتە 30 ملیار دۆلار. , ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئابوری عێراق خۆی لە بنەڕەتدا کێشەی زۆری هەیە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پیشەسازییەکی تۆکمە و لاوازی کەرتی کشتوکاڵ و بازرگانی و کەڵەکەبوونی کێشە ئەمنییەکان زیاتر دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە.       , بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای واشنتن بۆ لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستی گەندەڵی لە عێراق زۆر مەترسیدارە کە بوەتە هۆی لە ڕیشەدەرکردنى دارایی عێراق بە ڕێژەی 25%. , ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای واشنتن، دەردێکی کوشندە ئاڵاوەتە جەستەی عێراق، ناتواندرێت بە ئاسانی چارەسەربکرێت، ئەوەش بەهۆى سیاسیەتی بەشبەشێنەیی لەنێوان لایەن پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق، کە لە ساڵی 2003وە هاتوەتە نێو فەرهەنگی سیاسی ئەو وڵاتە. , ,