گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد هۆکارى نەدانى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکرا دەکات..دابەشکردنى مووچە راگیراوە؟

2019.10.06 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد هۆکارى نەدانى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکرا دەکات..دابەشکردنى مووچە راگیراوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   لەگەڵ ئەوەى بڕیار بوو ئەمڕۆ (یەکشەممە) وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان دابەش بکات بەڵام بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک مووچەکە دابەش نەکرا و پەرلەمانتارێکى پارتیش رەتیدەکاتەوە پڕۆسەى دابەشکردنى مووچەى مانگى 7 لە هەرێم راگیرابێت وەک ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە. .   لیزا فەلەکەدین کاکەیى، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى راگەیاند "هەواڵى راگرتنى دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمووزى فەرمانبەرانى هەرێم راست نییە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە". . لەبارەى هۆکارى دابەشنەکردنى مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان ئەمڕۆ، کاکەیى ئاماژەى بەوە کرد "پێشتریش بەهۆى کێشەى تەکنییکەوە دابەشکردنى مووچەى مانگانە دواکەوتووە و کێشەى تەکنیکى واى کردووە رۆژێک بە نموونە دوابکەوێت دابەشکردنەکەى". . جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە "هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنى مووچە لەئارادا نییە". . ئەو پەرلەمانتارە نەیشاردەوە ئەو دۆخەى کە لە عێراقدا هەیە ئەگەر بەردەوام بێت جگە لەوەى کاریگەرى لەسەر عێراق جێدەهێڵێت بەهەمان شێوە کاریگەرى دەبێت لەسەر هەرێمى کوردستان. . . هاوکات سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى پێشمەرگە بە ناس کوردى وت "بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە ئەمڕۆ (یەکشەممە) مووچەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش نەکرا و لەگەنجینەوە ئاگادارکراووینەتەوە کە سبەینێ (دووشەممە) وەزارەتى پێشمەرگە و لیواکان مووچەى مانگى 7 وەردەگرن". . .