کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – پاسێکی گواستنەوەی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان وەرگەڕا و بەهۆیەوە خوێندکارێک گیانى لەدەستدا و 14ى دیکەش برینداربوون. . کەمێک لەمەوبەر لەڕێگای دوکان – سلێمانی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران کە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکانی دەگواستەوە بۆ سلێمانی وەرگەڕا. . کاروان محەمەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "لەلایەن هاوڵاتیانەوە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە". . لاى خۆیەوە بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەرى هاتوچۆى دوکان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، بەهۆى ڕووداوەکەوە خوێندکارێک گیانى لەدەستداوە و 14 خوێندکارى دیکەش برینداربوون. . چەند وێنەیەکى ڕووداوەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت کە پاسەکە زیانى زۆرى بەرکەوتووە. . بەپێی ئامارەکانى هاتوچۆى سلێمانى، لەماوەى ههفتهیهكدا له سنوری پارێزگای سلێمانی (25) روداوی هاتوچۆ روویانداوە به هۆیانهوه پێنج كهس گیانیان لهدهستداوه و (46) كهسیش برینداربوون.