گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕێک لە هەولێر باوکی خۆی کوشت بەهۆی ئەوەى لە دایکی داوە (وێنە)

2019.10.06 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک لە هەولێر باوکی خۆی کوشت بەهۆی ئەوەى لە دایکی داوە (وێنە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2019، کوڕێکی 27 ساڵ بەناوی "ڕابەر" باوکی خۆی بە ناوی "یونس عومەر" (46 ساڵ) کوشتووە کە کەمئەندامی سەنگەرە. . لە ڕاگەیەنراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، "ڕووداوەکە کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هەولێر ڕوویداوە، بکوژەکە دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە." . دەشڵێت، بە وتەی بکوژەکە، "هۆکاری کوشتنی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی گوایە باوکی لە دایکی داوە و هەوڵی داوە بە چەك لەویش بدات، بۆیە ئەویش چەکەکەی لێ وەرگرتووە و چەند فیشەکێکی لێداوە و کوشتوویەتی." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بە وتەی دراوسێکانیان، ئەو خێزانە چەند منداڵێکیان نەخۆشی دەروونیان هەیە و  دوای ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و وتەی تۆمەتبار وەرگیرا."