کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هۆشیار زێبارى ڕایگه‌یاند، به‌ڵێنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق بهخۆپیشاندهران ناواقعین و هیچیان جێبه‌جێناكرێن. . بەپێی كه‌ناڵى ئاڕ تى ڕوسی، هۆشیار زێبارى، وه‌زیرى پێشووترى دارایى عێراق و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ئاماژه‌ى بەوەداوە، خۆپیشاندانه‌كان دژى حكومه‌ت به‌رده‌وامن و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى به‌غدا و باشورى عێراق درێژه‌ى هه‌یه. . باسى له‌وه‌شكردووه، كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2020 له 30 ملیار زیاتر ده‌بێت و داواشى له به‌رپرسانى عێراق كردووه به‌پێى پێیوست له‌و ڕووه‌وه واقعیى بن. . مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2016، له په‌رله‌مانى عێراق و به‌كۆى ده‌نگى 158 په‌رله‌مانتار متمانه له هۆشیار زێبارى وه‌زیرى پێشووترى دارایى عێراق سه‌نرایه‌وه، به‌هۆى تۆمه‌تباركردنى به گه‌نده‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌مى له‌كاره‌كانیدا. . دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان لەبەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق، سەرۆکایەتییەکانى عێراق چەند بەڵێنێکیان بە خۆپیشاندەراندا، لەوانە رەخساندنى هەلى کار و دامەزراندن و بەگەڕخستنەوەى کارگەکان.