گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومانى دروستکردووە

ڤیدیۆ..لەئێران نەخۆشى ئایدز تەنگ بەدانیشتوانى گوندێک هەڵدەچنێت

2019.10.06 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ..لەئێران نەخۆشى ئایدز تەنگ بەدانیشتوانى گوندێک هەڵدەچنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-     ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانى دانیشتوانى گوندى چنار مەحمودى سەر بە شارى ‌ڕدكانى ئێران بەردەوامە لەدژى بڵاوبوونەوەى خێراى نەخۆشى ئایدز لەناو دانیشتوانەکەیدا، بەرپرسانیش بەڵێنیان داوە بەبێبەرانبەر چارەسەریان بکەن. . ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌رانى هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بیناى ته‌ندروستى شاره‌كه‌ و ڕوخاندیان، خۆپیشانده‌ران له‌وه‌ توڕه‌ن له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا نزیكه‌ى سه‌دان خه‌ڵكى شارۆچكه‌كه‌یان تووشى نه‌خۆشى ئایدزبوون و گومان له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران له‌ڕێگه‌ى لێدانى ده‌رزییه‌وه‌ هۆكارى بڵاوه‌ پێكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ بوبێتن. . ماڵپه‌ڕى عه‌سرى ێیرانى نزیك له‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى بڵاوى كرده‌وه‌، گردبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانى گوندێك له‌به‌رده‌م ناوه‌ندى ته‌ندروستى شارۆچكه‌ى له‌ڕدكانى سه‌ر به‌پارێزگاى كهكیلۆیه‌ى ئێران، له‌به‌رده‌م بیناى پارێزگاكه‌ گژرى و ئالۆَزى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. . باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ناڕازى بوون و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بیناى ناوه‌ندى ته‌ندروستى و هه‌روه‌ها بینایه‌ى كارگیڕى پارێزگاكه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى ڕوخاندنى به‌شێك له‌ بیناى ته‌ندروستى شاره‌كه‌، خۆپیشانده‌ران داوایان كردووه‌ هۆكارى توشبوونى خه‌ڵكى گونده‌كه‌ به‌نه‌خۆشى ئایدز ڕونبكرێته‌وه‌. . چالاكانى ناوچه‌كه‌، له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هۆكارى توڕه‌بوونى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆكارى بڵاوه‌پێكردنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌زانن. . بەپێی چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه دەردەکەوێت،‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌گازى فرمێسك ڕێژ خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌ پێده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕویان ده‌بنه‌وه‌. https://www.youtube.com/watch?v=yifltRTH248 به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى ئێرناى ئێرانیش، خۆپیشانده‌رانى شارى له‌ڕدكان داوایان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه‌ داواى لێبوردن له‌خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بكه‌ن و هۆكارى ڕاست و دروستى بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ به‌نێو گونده‌كه‌دا ئاشكرا بكه‌ن. . ئێرنا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆكان و فراوانبوونى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكه‌كه‌ په‌رله‌مانى ئێران وه‌فدێكى له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌بڵاو كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ بكه‌ن. . لاى خۆشیه‌وه‌ سه‌عید نه‌مه‌كى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، زانیارى هه‌یه‌ و ڕاپۆرتێكى پێشگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى چل ڕۆژدا ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى ئه‌و گونده‌ تووشى نه‌خۆشیه‌كه‌ بوون، ڕه‌تیشى كرده‌وه‌ بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌هۆى ده‌رزى لێدانه‌وه‌ بڵاوه‌ى پێكرا بێت . . وه‌زیرى ته‌ندروستى ئێران بێ تاوانى خه‌ڵكه‌كه‌شى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ دركاندووه‌ و به‌ڵینى چاره‌سه‌رى بێ به‌رامبه‌ریشى پێداون. . به‌گوێره‌ى ئامارێك كه‌ ئاژانسى فارسنیوزى ئێرانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا  نزیكه‌ى 300 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌ بوون كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ده‌رزى پیسه‌وه‌ بڵاو بوبێته‌وه‌. . سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌په‌رله‌مانى ئێران به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى وتووه‌ ژماره‌ى توشبووان به‌ئایدز له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 26 كه‌س و هۆكاره‌كه‌شى لێدانى ده‌رزى بێهۆشكه‌ر بووه‌.