گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى ڕۆژئاواى کوردستان: لەئەگەری هێرشی تورکیا کەس دەستوپێ بەستراو نابێت

2019.10.06 - 08:43
بەرپرسێکى ڕۆژئاواى کوردستان: لەئەگەری هێرشی تورکیا کەس دەستوپێ بەستراو نابێت
ناس کورد- وتەبێژی ئەنجومەنى سوریای دیموکرات (مەسەدە) ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرشبکاتە سەر هەرێمەکەیان، دەستبەستراو نابن و لە دژی هەر هێرشێک دەوەستنەوە. . ئەمجەد عوسمان، وتەبێژی ئەنجومەنى سوریای دیموکرات بە ئاژانسى هاوار نیوزى ڕاگەیاند "سەرەڕای پێکهێنانی تەواوی بەندەکانی ڕێککەوتنی نێوان قەسەدە و تورکیا لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ناوبژیوانی ئەمریکا، دیسانەوە تورکیا هەڕەشەی هێرش بۆسەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات." . وتیشى "ئەم هەڕەشە نوێیانەی تورکیا، نیشانەی ناڕازیی بوونە دەربارەی ڕێککەوتنی نێوان قەسەدە و ئەمریکا و تورکیا، بەرپرسانى ئەنقەرە هەڕەشە لە سەقامگیریی و ئارامی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن." . بەوتەى ئەمجەد عوسمان، ئەگەری زۆرە تورکیا هەڕەشەکانی خۆی بکاتە ڕاست. . ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاندبوو، تورکیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ده‌ستپێدەکات.