گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى شاسوار عەبدولواحید کرد

2019.10.05 - 18:49
لاهور شێخ جەنگی پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى شاسوار عەبدولواحید کرد
ناس کورد- بەبۆنەی ئەنجامدانی یەکەمین کۆنگرەیانەوە، لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری، پەیامێکی ئاڕاستەى جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکى جوڵانەوەکە کرد و پیرۆزیایى لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەندامانی دیکەی کۆنگرەی گشتی نەوەی نوێ، کرد. .   لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/زانیاری، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئه‌مڕۆ له‌ بارودۆخێكی هه‌ستیاردا، كه‌ عێراق و كوردستانی پیا تێپه‌ڕده‌بێت، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ چوو،  به‌بۆنه‌ی ئەو سه‌ركه‌وتنەیانەوە  پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ و ئه‌ندامانی دیکەی كۆنگره‌ی گشتی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌م". . لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە: "هانیان ده‌ده‌م بۆ‌ داڕشتنی بناغه‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانیی و به‌تایبه‌تی بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و به‌شداری و شه‌راكه‌تی هێزه‌كانمان له‌ كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هاوبه‌شدا له‌م ناوچه‌یه‌". . ئەمڕۆ (شەممە) جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکەمین کۆنگرەی گشتی خۆی بەست و تیایدا شاسوار عەبدولواحید بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرایەوە. .