گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکردەوە و  سێ کەسى دیکە کوژران

2019.10.05 - 17:26
خۆپیشاندان لە عێراق دەستیپێکردەوە و  سێ کەسى دیکە کوژران
  ناس کورد – خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەکى شارى بەغدا دەستى پێکردەوە و سێ خۆپیشاندەریش کوژرا. . سەرلەنوێ و لە سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ  (شەممە، 5ی تشرینی یەکەمى 2019)، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا دەستی پێکردەوە و بەگوێرەى میدیاکانى عێراق لەئێستادا سەدان خۆپیشاندەر لە چوار دەوری گۆڕەپانی تەحریر  و شەقامەکانی بەغدای نوێ و زەعفەرانیە کۆبوونەتەوە و هەوڵی گەیشتن بە گۆڕەپانی تەحریر، دەدەن. . میدیاکانى عێراق ئاماژە بەوە دەکەن"ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان  لە چوار دەوری خۆپیشدەران کۆبوونەتەوە و بەتوندی بەربەست بۆ خۆپیشاندەران دروست دەکەن تا نەگەنە گۆڕەپانی تەحریر". . بەگوێرەى میدیاکان " بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان توندوتیژییان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامداوە و تەقەشیان لە خۆپشاندەران کردوە". . ئاماژە بەوەش کراوە "بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە چالاکوانێکی بەغدا بەناوی مستەفا مالیکی و دوو خۆپیشاندەری دیکەش لە بەغدا کوژران". . هاوکات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان لە شەقامی واکبی پارێزگای دیوانیە دەستیپێکردووەتەوە و خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەى پارێزگای دیوانیە، دەچن. . دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (شەممە) شارەکانی بەغدا پێ دەنێتە پێنجەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان و تا ئێستا بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق 96 خۆپیشاندەر کوژراوون و زیاتر لە 1300 کەسی دیکەش بریندار بوون. .