ناس کورد-
هێزەکانی سوریای دیموکرات وەڵامی لێدوانەکانى ئەردۆغانی دایەوە و دەڵێت: "تورکیا هێرش بکاته سه‌رمان شه‌ڕێکی گشتگیر ده‌ستپێده‌که‌ین".
.
ئەمڕۆ، شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، مسته‌فا بالی، وته‌بێژی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" له تویته‌ری خۆی وەڵامی لێدوانەکانى ئەردۆغانی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە: "پابه‌ندین به ڕێکاره‌کانی ئاسایش و هه‌نگاوی پێویست بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌که هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام دوودڵ نابین له به‌رگریکردن له خۆمان".
.
مستەفا بالی دەشڵێت، "هه‌ر هێرشێکی بێ پاساوی تورکیا ده‌گۆڕین بۆ جه‌نگێکی گشتگیر له سنووره‌کانی سوریا و تورکیا و لە هەموو سنورەکانی سوریاوە هێرش دەکەینە سەر تورکیا و بەرەیەکی شەڕی فراوان هەڵدەگیرسێنین".
.
قسەکانى وته‌بێژه‌که‌ی هه‌سه‌ده وەڵامێکە بۆ قسەکانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند: "تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی دهستپێدەکات".
.
ئه‌ردۆغان لە میانەی وتارەکەیەدا پرسیارێکی ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانان کرد و وتی: "بۆمان ڕوونبکه‌نه‌وه ئایا په‌که‌که و په‌یه‌ده که له‌ژێر ناوی هه‌سه‌ده خۆیان شاردووه‌ته‌وه رێکخراوێکی "تیرۆریستین" یان نا؟ چونکه ئۆپراسیۆنه‌که نزیکه، به ئاستێک ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت".
.
هەڕەشەکانی ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە بەهۆی ناکۆکییەکانیەوە لەگەڵ ئەمریکا لەسەر ناوچەی ئارام و بە مەترسیدانانی هەسەدە بۆ سەر سنورەکانی خۆی، ڕۆژانە هەڕەشە لە هێزە کوردییەکانی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.