گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایان لێکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە

کۆبوونەوەى حەلبوسی و نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان بە ئاڵۆزی لەناو هۆڵی پەرلەماندا کۆتایی هات

2019.10.05 - 13:55
App store icon Play store icon Play store icon
 کۆبوونەوەى حەلبوسی و نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان بە ئاڵۆزی لەناو هۆڵی پەرلەماندا کۆتایی هات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتاری ئەحمەد جبوری باس لە کۆبوونەوەى محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان دەکات و دەڵێت، "کۆبوونەوەکە بە ئاڵۆزی لە ڕێڕەوی پەرلەماندا" کۆتایی هات. . ئەمڕۆ شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، زیاتر لە 100 گەنج وەک نوێنەری خوێپیشاندانەکان چوونەناو بینای پەرلەمانى عێراق و لەلایەن محەمەد حەلبوسی و پێنج پەرلەمانتاری تر پێشوازییان لێکرا، ئەحمەد جبوری لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: "حەلبوسی داوای لێکردوون کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن بەڵام ئەوان ڕەتیان کردووەتەوە و داوایان لێکردووە دەستلەکاربکێشێتەوە." . ڕاشیگەیاند، "دۆخەکە بە ئاڵۆزی کۆتایی هاتووە و نوێنەرانی خۆپیشاندانەکان چوونەتە دەرەوەى پەرلەمان." . هاوکات بەپێی دواین ئاماری بەرکەوتووانی پێنج ڕۆژی خۆپیشاندانەکان کە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاندووە، "تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، 93 کەس کوژراون و ژمارەى خۆپیشاندەرانیش گەیشتووەتە سێ و 978 کەس." . هاوکات هەر بەپێی ئامارەکە، 555 کەسیش دەستگیرکراون کە 355 کەسیان ئازادکراون.