گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى دوورخستنەوەیان لە لیژنەی نوسینەوەى دەستوری سوریا

ڕۆژئاواى کوردستان نامەیەک ئاڕاستەى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

2019.10.05 - 13:00
ڕۆژئاواى کوردستان نامەیەک ئاڕاستەى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات
ناس کورد- ئەنجومەی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە – MSD)، نامەیەکی بۆ ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و گەیر پیدێرسۆن نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا نارد، لەبارەی دوورخستنەوەی نوێنەرانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لیژنەی دەستوری سوریا. . ئەنجومەنەکە لەنامەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە "دوورخستنەوەی نوێنەرانی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشێلکردنی مافەکانی ئێمەیە. بە واتای دوورخستنەوەی نوێنەری 11 هەزار شەهید دێت کە لە پێناو ئاسایش و ئارامی سوریا و هەرێم و جیهاندا گیانیان بەخت کرد". . ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئێمە دەبینین هەندێک لایەن بەشداریان پێکراوە کە هیچ کاریگەرییان لە ئاڵۆزییەکانی سوریادا نییە، ئەمەش نیشانی دەدات نییەتی باش بۆ ئارامی و یەکێتی سوریا و گەلەکەی نابینرێت". . مەسەدە لە نامەکەیدا جەختیکردووەتەوە، ئەو ناوانەى بڵاوکراونەتەوە وەکو نوێنەرى ئەوان لە لیژنەى نوسینەوەى دەستور، لە لایەن هاوڵاتیانی هەرێمەکەیانەوە قبوڵناکرێت و هیچ بەرپرسیارێتییەکیان نییە. . باسى لەوەشکردووە، هیوامان هەبووە  نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا بتوانێت ڕاوێژ لەگەڵ هەموو هێز و لایەنەکانی سوریا بکات و لەگەڵیان کۆبێتەوە و ڕێککەوتنیک دروست بکات "بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە هێشتا بڕوامان بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان کە یەکسانی دروستبکات". . مانگى ڕابردوو نەتەوەیەکگرتووەکان پێکهێنانى لیژنەى نوسینەوەى دەستورى سوریاى ڕاگەیاند، کە نوێنەرانى حکومەتى سوریا و ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى تێدایە، لەچوارچێوەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرى سیاسی قەیرانى سوریا. . لیژنەکە لە 150 ئەندام پێکدێت، کە 50 کەسیان لەلایەن دیمەشق و 50 کەسى دیکەشیان لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە دیاریکراون، ئەندامەکانى دیکەش لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دیاریکراون.