گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..قەناس بەدەستەکان خۆپیشاندەرانى بەغدا دەکەنە ئامانج

2019.10.05 - 08:55
ڤیدیۆ..قەناس بەدەستەکان خۆپیشاندەرانى بەغدا دەکەنە ئامانج
ناس کورد- هاوشێوه‌ى كردنه‌ ئامانجى سه‌ربازانى ئه‌مریكیى له‌ساڵانى ڕابردوودا، جارێكى تر قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى به‌غدا ده‌ركه‌وتن کە خۆپیشاندەران دەکەنە ئامانج. . دوو ڕێكخراوى سه‌ربه‌خۆى عێراق ئاشكرایانكردووه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكى چه‌كدارییه‌وه‌ له‌ناو شارى به‌غدا قه‌ناس به‌ده‌ست بڵاوه‌یپێكراوه‌ و ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژراون. . شانه‌ى ڕاگەیاندنى ئه‌منیى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌ ئه‌ركى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ و پاراستى خۆپیشانده‌رانیان له‌سه‌ره‌ چه‌كیان به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌ڵام چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌ست كه‌ له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بریندار كراون. . لاى خۆشیه‌وه‌ ڕوانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى له‌ناوه‌ندى شارى به‌غدا پێنج خۆپیشانده‌ر به‌گوله‌ى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان كوژراون. . ئاماژه‌ى بەوەشکردووە "به‌كارهێنانى قه‌ناس بۆ كردنه‌ ئامانجى خۆپیشانده‌ران پێشكه‌وتنێكى نوێیه‌ کە پێشتر ڕووینه‌داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌یان كه‌س بونه‌ته‌ قوربانیى كه‌ یانزه‌ كه‌سیان به‌سه‌ختى سه‌ریان به‌ركه‌وتووه‌ و برینه‌كه‌شیان قورسه"‌. . ڕوانگه‌ى عێراقى ئاشكراشیكردووه‌، به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى بەغدا قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه‌ ئامانج. https://www.youtube.com/watch?v=fw_Ytq-pkXw