گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی هەولێر: کەسى تاوانبار یەکماڵ بوە لەگەڵ قوربانییەکان

پارێزگارى هەولێر: ئەو کەسانەى خێزانە پێنج کەسییەکەیان کوشتوە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن

2019.10.04 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى هەولێر: ئەو کەسانەى خێزانە پێنج کەسییەکەیان کوشتوە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارێزگارى هەولێر لەبارەى ڕوداوى کوشتنى خێزانە پێنج کەسییەکە ڕایگەیاند، ئەو کەسانەى ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە بە توندترین شێوە سزا دەدرێن. , لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفى، پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو تاوانەى بەرامبەر ئەو خێزانەى کە خەڵکى ڕۆژئاواى کوردستانن ئەنجامدراوە، وەک ئەوە وایە بەرامبەر ئێمە ئەنجامدرابێت، تاوانێکى قێزەونە و تاوانباران دەستگیرکراون و بەتوندرین شێوەش سزا دەدرێن". , لەبارەى گەڕاندنەوەى تەرمى قوربانییەکان بۆ زێدى خۆیان بۆ ڕۆژئاواى کوردستان، فرسەت سۆفى وتى، بەهەموو شێوەیەک هاوکار دەبن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو تەرمانە و سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەیان کرد. , لاى خۆشییەوە عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد: "کەسى سەرەکى کە تاوانەکەى ئەنجامداوە دانى بە تاوانەکەیدا ناوە، کە ئەو کەسە لەگەڵ ئەو خێزانەى کە کوشتونى یەکماڵیش بوە و هاتووچۆ لەنێوانیان هەبوە". , بەڕێوەبەرى پۆلیسی هەولێر وتیشی: "تاوانبارەکە چوەتە ماڵى قوربانییەکان پێکەوە سەر ئۆتۆمبێلەکەى کەوتون بە خواستى خۆیان، بردوونى بۆ کێڵگەیەکى خۆی و لەوێ کوشتویانێتى، ئەو چەکەشى تاوانەکەى پێ ئەنجامدراوە جۆرى کڵاشنکۆف بوە و دەستى بەسەردا گیراوە". , ئەو کەسەى دانى بە تاوانەکەدا ناوە، بە مادەى 406 دەستگیرکراوە، پارێزگارى هەولێریش وتى، چاوەڕوانى دادگا دەکەن بۆ ئەوەى سزایان بۆ دەرکا و جێبەجێبکرێت بەسەر تاوانبارەکەدا. , شەوی ڕابردوو، خێزانێکی پێنج کەسی لە گوندێکی نزیک هەولێر سەرجەمیان کوژرابوون، ئێوارەى ئەمڕۆش ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕاگەیاند. ,, ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردبو: "تۆمەتبارەکە سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ى به‌ گوله‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی و دواتر هه‌ر سێ منداڵه‌کەی کوشتوە کە تەمەنیان پێنج و حەوت و 11 ساڵان بوون". , ,