گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرشەلۆنە ڕاهێنەرێکی بۆ جێگرتنەوەی ڤاڵڤێردی دیاریکردووە

2019.10.04 - 19:32
بەرشەلۆنە ڕاهێنەرێکی بۆ جێگرتنەوەی ڤاڵڤێردی دیاریکردووە
ناس کورد- سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ لە ئەگەری دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردیدا ڕاهێنەرێکی بۆ جیگرتنەوەی دەستنیشانکردووە. , ڕۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی بەرشەلۆنە چاویان لەسەر ڕاهێنەرى ئەرجەنتینی و یانەی ڕیڤەرپلەیتی ئەو وڵاتە مارسیلۆ گالاردۆیە بۆ جێگرتنەوەی ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەری ئێستای یانەکە. , ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە، به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ پێیانوایه‌ گالاردۆ جێگره‌وه‌یه‌كی‌ زۆر باشی‌ ڤالڤێردییه‌ و لەگەڵ شێوازی یانەکەدا دەگونجێت. , گالاردۆ له‌ئێستادا لەگەڵ‌ یانه‌كه‌ی‌ كێبڕكێی پاڵه‌وانێتی‌ لیبه‌رتادۆرێس ده‌كات، گرێبه‌سته‌كه‌شی‌ تا ساڵى 2021 درێژه‌ی‌ هه‌یه‌. , ئەمە لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا و تائێستا بەرپرسان و هاندەرانی بەرشەلۆنە لە ئاستی یانەکەیان ڕازی نین و ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەنجامەکانی ڕابردوو، دوورنییە ڤاڵڤێردی لە یانەکە دووربخرێتەوە. , ,