گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکی ناوەندى: خۆپیشاندانەکان کاریگەر نابن لەسەر ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم

2019.10.04 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندى: خۆپیشاندانەکان کاریگەر نابن لەسەر ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەڕێوەبەری لقی هەولێرى بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی عێراق هیچ کاریگەرییەک ناکەنەسەر ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، عێراقیش بەردەوام هەر پارە دەنێرێت. , عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێرى بانکی ناوەندی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئاڵۆزییەکان و خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەهیچ شێوەیەک کاریگەری ناکەنە سەر ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان". , ئەو بەرپرسەى بانکى ناوەندى عێراق وتیشی: "پارە بەردەوام لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دەخرێتە سەرهەژماری بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر، هیچ کێشەیەکیش لەوباریەوە لە ئارادا نییە". , بە وتەى عابد مزورى، تا ئێستا بەغداد پارەى نەناردووە بۆ مووچەى ئەم مانگە، چونکە کات ماوە بۆ ئەوەی عێراق ئەو پارەیە ڕەوانەی لقەکەیان بکات. , , ,