گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی لەسەر کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی هەولێر دەستگیرکرد

2019.10.04 - 17:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی لەسەر کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی هەولێر دەستگیرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى شەوی ڕابردوو خێزانێکی پێنج کەسی لە گوندێکی نزیک هەولێر سەرجەمیان کوژرابوون، ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕاگەیاند. , شەوی ڕابردوو له‌نزیک گوندی "پیرڕه‌‌ش"ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هەولێر دۆزرانه‌وه‌ که‌ به‌ گوله‌ کوژرابوون. , لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە: "تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و دانی بە تاوەنەکەشدا ناوە، کە ئێوارەی دوێنێ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتوون له‌ باوک و دایکێک و سێ له‌ منداڵه‌کانیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون". , ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ى به‌ گوله‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی و دواتر هه‌ر سێ منداڵه‌کەی کوشتوە کە تەمەنیان پێنج و حەوت و 11 ساڵان بوون. , لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە. , ,