ناس کورد- شەهرام عەزیز
شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن 14 ساڵ لە کۆیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیەش دەڵێت "بە پەت خۆی خنکاندووە و تائێستا هۆکارەکەشی نادیارە".
.
عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئازادیی قەزای کۆیە کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی (ئ، ع، ق) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".
.
وتیشی، کچەکە لەڕێگەی پەتەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە، تائێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارە، بە وتەی کەسوکاریشی هیچ کێشەیەکی دەروونی یاخود کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە.
.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە براوەتە پزیشكی داداوەری هەولێر و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانیش لە كۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە.
.