کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات "شەپۆلێکی نزمی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە". . ئەمڕۆ (هەینی 4ی تشرینی یەکەمی 2019) بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند :"ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی شارەکانی هەرێم لە سەروو 32 پلە تا 37 پلە دەبێت". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سبەینێ (شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019)، پلەکانی گەرما لەسەرجەم شارەکانی هەرێم بەرزتر دەبنەوە و لە هەولێر 34 پلە و لە سلێمانی 34 پلە و لە دهۆک 32 پلە و لە کەرکوکیش 36 پلە دەبێت. .