کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتێكیان داخستوە، سه‌رۆكی لیژنه‌ی تەندروستیش ده‌ڵێت، لە ڕێستۆرانتەکەدا 24 ئافرەت کاریان کردووە و هەرچەندە شوێنەکە ڕێستۆرانتە، بەڵام ئەوان مەساجیان بۆ میوانەکان کردووە. , ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامییەتی سلێمانیدا، هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕێستۆرانت و كافتریاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاندووە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت "خواردن و خواردنه‌وه‌ی سایه گوڵ دوو"یان داخست. , ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو ڕێستۆرانتە جگە لەوەی کارمەندەکانیان كارتی پشكنینی ڤایرۆس و ته‌ندروستییان نەبووە، 24 کارمەندیش لە شوێنەکەدا کاریان کردووە کە ئه‌و ژماره زۆره كارمه‌نده‌ی ژن به‌ده‌رە له رێنماییه‌كان، هەروەها دوو كچی منداڵی خوار هه‌ژده ساڵ له شوێنه‌كه كاریانكردووه". , سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە قائیمقامییەتی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە: "هەرچەندە 'سایه گوڵی دوو' ڕێستۆرانتە، بەڵام لە شوێنەکە مه‌ساج بۆ میوانان و كڕیاره‌كان كراوه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانه". , بە وتەی هەرێم عەبدولڕەحمان، پێشتر ئەو ڕێستۆرانتە له‌سه‌رپێچییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنیدا كردووه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خراوە و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. , ,