کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.
لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە "پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور بێت".
لەراگەیەندراوەكەدا و لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان، ئاماژە بەوە كراوە "ئەمرۆ (پێنجشەممە) لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە و نزمترین 6 پلە دەبێت، لەسلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 16 پلە و نزمترین 6 پلە دەبێت، لەدهۆك بەرزترین پلەی گەرمی 14 و نزمترین 3 پلە دەبێت، لەكەركوك بەرزترین پلە 20 و نزمترین 6 پلە دەبێت".
لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ (هەینی)ی شارەكانی كوردستان لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "پێشبینی دەكرێت سبەینێ (هەینی) لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە و نزمترین 8 پلە دەبێت، لەسلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 18 پلە و نزمترین 7 پلە دەبێت، لەدهۆك بەرزترین پلەی گەرمی 16 و نزمترین 4 پلە دەبێت، لەكەركوك بەرزترین پلە 22 و نزمترین 8 پلە دەبێت".