گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندانەکان ژمارەیەک بڕیاریان بە سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق دەرکرد

2019.10.03 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندانەکان ژمارەیەک بڕیاریان بە سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق دەرکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەر پێشنیازی بەرهەم ساڵح، هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و سەرۆکی پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و ئەنجومەنی ئاسایشیش قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند. , شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج کاتژمێر کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی تایبەت لەنێوان، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچو، تیایدا تاووتوێی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو کرا و چەندین بڕیاێکیش دەکران. , بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەکە کە دەست ناس کورد کەوتوە "ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ دڵنیاییکردنەوە بوە لە جێبەجێکردنی داواکانی خۆپیشاندەران و یاسای گرەنتی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی ئەنجومەنی خزمەتی فیدڕاڵی بۆ گرەنتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و دامەزراندن". , لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە گرنگی ڕێزگرتن لە بنەماکانی دیموکراتی و مافی هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندەران و ئازادی مافی ڕادەربڕین، هەروەها توندوتیژی نەکردن بەرامبەر خۆپیشاندەران. , بڕیاریشدراوە هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی بەرپرسیاریەتی ڕوبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندانەکان لەئەستۆ بگرن و ئەوان بەرپرسیار دەبن لە ڕەوشی ئاسایشی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران، هەروەها دەبێت بەشێوەیەکی هێمنانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن. , کۆبونەوەکە بڕیاریشیداوە بە وردی لێکۆڵینەوە بکرێت لە ڕوداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو و دەشبێت جەختبکرێتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێزگرتن لە یاسا و هەروەها قەدەغەکردنی بەرکارهێنانی هیزی خۆسەپێنین لە خۆپیشاندانەکان. , هاوکات فراکسیۆنێکی نیشتیمانی لەپەرلەمانەوە دروست دەکرێت، بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازی و توندکردنەوەی چاودێریکردنی کەیسەکانی گەندەڵی. , بەشێکى دیکەى بڕیارەکان بریتین لە: , یەکەم: دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان خۆپیشاندەران و حکومەت و داواکراوە نوێنەری خۆپیشداندەران بچێتە لای حکومەت و بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەپێناوی چاکسازی و گۆڕانکارى و ئاشتی و ئاسایش، بەوهۆیەشەوە لیژنەیەکی فەرمی پەرلەمانی پێکدیت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران. , دووەم: حکومەت و پەرلەمان پشتیوانی وردبینی دەکات لە پڕۆژە نیشتیمانییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران. , سێهەم: جێبەجێکردنی یاسای ئەنجومەنی بیناسازی و یاسای گرەنتی کۆمەڵایەتی و پێکهێنانی لیژنەیەکی خزمەتی بۆ بەڕیوەبردنی کارەکان بەشێوەیەکی شەفاف. , ‏‎چوارەم: دەبێت هاوکاری هەبێت لەنێوان حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە خێرا لە کەیسەکانی گەندەڵی و ڕوبەڕوبوونەوەیان. , پێنجەم: ڕەخساندنی هەلی کار و کارکردن بۆ باشترکردنی ژیانی گەنجان و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی بەرزیان هەیە لە کەرتی حکومی و بەرهەمهێناندا. , شەشەم: زامنکردنی دۆخێکی گونجاو بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بۆ ئەوە پڕۆژەی گەورە لەشارەکانی عێراق جێبەجێ بکەن لەبواری خزمەتگوزاری. , حەوتەم: کارکردن بۆ داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ دروستکردنی چەندین یەکەی نیشتەجێکردن بۆ هاوڵاتیان. , هەروەها هەو شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران، بڕیاریدا لە کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا، ناسرییە، عمارە، بابل و نەجەف کاری پێبکرێت، تەنیا لە چەند حاڵەتێکی حکومی نەبێت. , لەلایەکى دیکەشەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی سەوز بیستراوە. , هاوکات، وەزارەتی بەرگری عێراقیش، هێزەکانی سوپای خستە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، لەپێناو پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نێردە دیپلۆماتییەکان. , ئەمەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عێراق دەستیپێكردووە و ژمارەی کوژراوان گەیشتوەتە نۆ کەس، زیاتر لە 450کەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون. , ,