گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێکهاتەکانى قامیشلۆ دژى ئەوەن نوێنەریان لە نوسینەوەى دەستورى سوریا نەبێت

2019.10.03 - 08:45
پێکهاتەکانى قامیشلۆ دژى ئەوەن نوێنەریان لە نوسینەوەى دەستورى سوریا نەبێت
ناس کورد- کوردانى ڕۆژئاوا ئاشکرایدەکەن بەشدارى لە دەستورێک ناکەن کە نوێنەریان بەشدار نەبێت لە نوسینەوەى، لە قامیشلۆش هەزاران هاوڵاتى بۆ ئەو مەبەستە ڕژانە سەر شەقام. , هەزاران خۆپیشاندەر لە سەرجەم پێکهاتەکانى قامیشلۆ ڕژانە سەر شەقام و لەپێش بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەوە، لەو گردبوونەوەیەدا دژى ئەوە وەستانەوە کە نوێنەری باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لە نوسینەوەى دەستورى سوریا بەشدار نین. , گردبوونەوەکە لەژێر دروشمى "بەشدارى لە دەستور ناکەین گەر نوێنەرمانى تێدا نەبێت" بەڕێوەچو، پێکهاتەکانى کورد و عەرەب و سریان بەشداربوون لە ناڕەزایەتییەکە، لەگەڵ بەشدارى دامەزراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و خۆبەڕێوەبەرى کانتۆنى جەزیرە. , پاش بوونى ئاڵۆزى و بەردەوامى خۆپیشاندانەکە، شەش کەس وەک نوێنەرى هەر سێ پێکهاتەکە چونە ناو بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتووەکان و داواکارى خۆپیشاندەرانیان ئاڕاستەى نەتەوەیەکگرتووەکان کرد. , دروستکردنى لیژنەى نوسینەوەى دەستورى سوریا لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێش ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕاگەیاندرا، بۆیە دانیشتوانى ڕۆژئاواى کوردستان هەڕەشەى ئەوە دەکەن لەسەرجەم شارەکان و تەنانەت واشنتنى پایتەختى ئەمریکاش دەچنە بەردەم بارەگاکانى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەى ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕن لەوەى نوێنەریان لە لیژنەکەدا نییە. ,