گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا چاودێرى تورکیا دەکات لە دروستکردنى ناوچەى ئارام

2019.10.02 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا چاودێرى تورکیا دەکات لە دروستکردنى  ناوچەى ئارام

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى کۆشکى کرملین ئاشکرایکرد، مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێرى جوڵەکانى تورکیا دەکات بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام . , دیمترى بیسکۆف، وتەبێژى کۆشکى کرملین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: "مافى تورکیایە کە بەرگرى لە خۆى بکات، بەڵام دەبێت سەروەرى و یەکپارچەیی خاکى سوریا بپارێزێت". , وتەبێژەکەى کۆشکى کۆملین ئەوەشى ئاشکراکردووە، مۆسکۆ لەنزیکەوە چاودێرى هەنگاوەکانى تورکیا دەکات بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سوریا کە دەیەوێت تاکلایەنانە ئەو کارە بکات. , ئەوەش پاش ئەوە دێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاندبوو، هیچ ڕێگایەکیان لەبەردەمدا نەماوە جگە لەوەى یەکلایەنە هەنگاو بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام هەڵگرن. , ,