گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارى لەناکاوى جیم لە عێراق ڕاگەیەندرا

لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەمریکا هاتە سەر هێل و سەرۆکى حیزبێکى کوردیش پەیامى هەیە

2019.10.02 - 18:43
لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئەمریکا هاتە سەر هێل و سەرۆکى حیزبێکى کوردیش پەیامى هەیە
ناس کورد- خۆپیشاندانەکانى شارەکانى خوارو و ناوەڕاستى عێراق بەردەوامییان هەیە، ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى عێراقیش وڵاتەکەى خستە حاڵەتى (جیم)ەوە، لەلایەکى دیکەشەوە سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ خۆپیشاندانى شاره‌كانى ترى عێراق بگه‌نه‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه. , هاوکاتى خۆپیشاندانەکانى شارەکانى عێراق، له ‌په‌یامێكدا شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: "لە هەرێمی کوردستان نەک ئەوانە هەن، بەڵکو مووچەی فەرمانبەرانیش نادەن و هاوڵاتییان و کاسبکارانی ناو بازار لە دۆخێکی زۆر خراپدان". , سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: ‌"گەنجانمان بێ کارن و تەنها لە ساڵی 2014وە تا ئێستا زیاد لە نیو ملیۆن گەنجی تەمەن 18 بۆ 25 ساڵمان هەن کە بێکارن، هەروەها نزیکەی 200 هەزار دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ کارن و دانەمەزراون و نازانن داهاتویان بە کوێ دەگات". , لە بەشێکى پەیامەکەیدا شاسوار عه‌بدولواحید ده‌پرسێت: "ئایا ئەگەر ئێستا خەڵک ڕانەپەڕێت و نارەزایەتی دەرنەبڕێت و داوای مافی خۆی نەکات، ئەوا کەی دەیکات؟"، هەروەها ئاماده‌یى خۆشى ده‌ربڕیوه، گەر خەڵک خۆپیشاندان بکات و بچێته‌ سه‌ر شه‌قام و داواى مافه‌كانیان بكەن ئەوا ئەو لەپیشیانەوە دەبێت. , خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى ناوەڕاستى عێراق پێی ناوەتە دووەم ڕۆژییەوە و بەهۆى توندووتیژییەکانیشەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "بە وردی چاودێری خۆپیشاندانەکانی عێراق دەکەین و داوا دەکەین توندووتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕابگیرێت". , باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە: "بەداخێکی زۆرەوە خەمبارین بۆ ئەو ڕۆحانەی کە بوونە قوربانی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی برینداران لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان دەخوازین". , هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا داواشی لە هەموو لایەک کردووە کە خۆیان لە توندووتیژی بەدوور بگرن.   , لەنوێترین پێشهاتیشدا خۆپیشاندانەکانی عێراق فراوان بوون، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە کەرکوک و دیالە دەستی پێکردووە، هەروەها خۆپیشاندانەکانی بەغدا و کەربەلاش بەتەواوەتی فراوان بوون و وەڵامی هێزە ئەمنییەکانیش توندتربوە، وەک میدیا عێراقییەکان باسیان لێوەکردووە. , لەبارەى گرژییەکانەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی بەڕێوەچو، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا حاڵەتى (جیم) لە عێراقدا ڕابگەیەندرێت. , ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەغدا، بەسڕە، بابل، نەجەف، زیقار، موسەنا، سەماوە، دیالە، کەرکوک و دیوانیە هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکانیاندا داواى خزمەتگوزارییەکان و هەلى کاریان کرد، تا ئێستاش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدانى دیکەش بریندار بوون. , ,