گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرزەکانى فەرمانبەرانى هەرێم لاى حکومەت چی بڕیارێکى لەبارەوە درا؟

حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوەی داهاتویدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدات

2019.10.02 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەکۆبوونەوەی داهاتویدا بڕیاری کۆتایی لەبارەی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنی وەزیران داوای زانیاری ورد دەکات، لەبارەی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، داوایەکیشى لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتییەکان کردووە. , ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و سێ بابەتی تاووتوێکرد، ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ئاشکراى کردووە: "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ئەوەی دەرکردووە کە دەبێت فەرمانبەران پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ نوسراو و بەڵگەنامە فەرمییەکان بکەن و دەبێت فەرمانبەران پابەندی پاراستنی نوسراو و بەڵگەنامە فەرمییەکان بن، نابێت فەرمانبەران لە دەرەوەی مەبەستی وەزیفی بۆ بەرژەوەندی خۆیان یان کەسانی دیکە مامەڵەیان پێ بکەن یان لە ئینتەرنێت و بەتایبەتی سۆشیال میدیا بڵاوبکرێنەوە". , ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشداوە: "بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە خستنەڕوی قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکی وردی پڕ زانیاری و داتای پێشکەش کردووە کە تیایدا دەربارەی چۆنییەتی بەڕێوەبردنی قەرزەکانی فەرمانبەران لای حکومەتی هەرێم و میکانیزمی پاکتاوکردنیان کرا". , ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "هەندێک لەو قەرزانە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی و لە چوارچێوەی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هەردوولایان یەکلادەکرێنەوە". , ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی پێشنیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کردوە، بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی سەربە وەزارەت بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016، لەوبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران هەردوو وەزیری دارایی و خوێندنی باڵاى راسپاردووە، کە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران بە خشتەیەک پۆلێنکردنی یەکەمەکان بە پێی پسپۆڕی و پێویستی ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت. ,